کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، سبەى دووشەممە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر نمە باران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر دەبارێت، لە ماوەى چەند کاتژمێرێک لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشێکى ناجێگیر لە ماوەیەکى کورت خایەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.