بۆچی دەمانەوێت بیرێكی دی لە پۆستە باڵاكە بكرێتەوە؟

هاودەنگ فاروق

ســـەرکۆمار لـــە چوارچێوەی یەکڕیزیی پێکهاتە سیاســـییەکان و کۆدەنگـــی زۆرینەی خەڵکی کوردســـتاندا بێت، ســـەرکۆمارێک، هەســـت بە بەرپرســـیارێتی و خواســـت و هیواکانی گەلی کوردستان بکات، لە ئانی کێشەکانی ( هەولێر – بەغدا) دەستەڵاتی دەستووریی خۆی لە سەر بنەمای ئەرک و مافەکانی هەموو لایەک دادپەروەرانە بەکار بێنێت.
ســـەرکۆمار پارێزەری دەســـتوورە، كەواتە پارێزەری ماف و ئەو بەندە دەستووریانەیشە كە لە بەرژەوەنـــدی كورد دانراون ئێمە بۆ ئەم پۆســـتە باڵایەی عێـــراق نوێنەرێکی کوردمان دەوێت، ڕەزامەندی پارتی و بەڵێی ســـەرۆك بارزانی لەســـەر بێت، کە فراكسیۆنێكی گەورەی بە هێزی متمانە. و ئیستیحقاقی زۆرینەی دەنگی خەڵکی کوردستان لە بەغدایە.
تێگەیشـــتنی پارتی و ســـەرۆک بارزانی بۆ ئەم پرسە بیرکردنەوەیەکی هێمنانە و بەرپرسانە و دانایانە بووە کە ســـەرکۆمار نابێ لە ئیجماعی کورد بترازێ، ئەگەر ترازا، ئەم نابێتە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان، بۆیە پارتی دوپاتی کردۆتەوە، دەبێ کەسایەتییەکی شایستە بۆ ئەو پۆســـتە دابنرێت، کە خاڵی هاودەنگی و کۆکەرەوەی پێکهاتە سیاسییەکانی کوردستان
بێت و، پارێزەری قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت، نەک لێکترازان. بۆیە ئێمە لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی باڵای سیاسی و نەتەوەیی و مێژوویی میڵەتێکەوە تەماشای ئەو پۆستە دەكەین، نەک بە چاوی تەسکی حزبی و ڕازیکردنی کەسانێک.
دەرەنجامی كۆتایی ئەوەیە: ددان بەو ڕاستییەدا بنێین، كە دەبێ بیرێكی دی لە كایەكە بكرێتە! هاوكات پێویســـتە كەسێك لەو پۆســـتەدا بێت، بتوانێت ئەو تێگەیشتنە بسڕێتەوە كە وا بڵاو كراوەتەوە ئەو پۆستە تەنیا تەشریفاتییە، كە ڕەنگە ئەو تێگەیشتنە بەئەنقەست بۆ خۆدزینەوە لە بەرگریکردن لە مافە دەســـتوورییەكانی كورد بڵاو كرابێتەوە، چونكە لە ڕاستیدا ئەو پۆستە قورسایی دەستووریی یەكجار گەورەی هەیە، بەجۆرێك بەپێی دەستوور بە پارێزەری دەستوور دانراوە، لە هەرجێگەیەك دەســـتوور پێشـــێل كرا، پێویســـتە ئەو پۆســـتە ڕێگر بێت، كەواتە بێدەنگبوونی ســـەرکۆمار تاكو ئیســـتا لە هەستان بەم ئەركە، شـــەرعیەتی پۆستەكەی لاواز كردووە، بەجۆرێك هیچ كاریگەرییەكی لەسەر پرۆسەی سیاسی و ئیداریی عێراق نییە!
بە كورتی: ســـەرکۆمارێكی بەهێز، كە بتوانێت لەبری ئەوەی لە بەیاننامەكانی ســـەرۆكایەتیی كۆماردا بنووســـرێت: “ســـەرکۆمار هەوڵی دا” بنووســـرێت: فەرمانی دا، بە گوێرەی ســـیاغە دەســـتوورییەكان؛ بەو شـــێوەیەش جێپەنجەی پۆســـتەكە لەسەر پرۆســـەی سیاسیی عێراق بنەخشێنێ.
ئەمە هەم لە بەرژەوەندیی عێراق و مانا دەســـتوورییەكانی پۆستەكەدایە، هەم لە بەرژەوەندیی كورددا؛ لەكاتێكدا مووچەی كورد دەبڕن و مافە دەســـتوورییەكانی پێشـــێڵ دەكەن، پێویستە هێـــزە دەســـتوورییەکەی خۆی بەكار بێنێت و بەو هەوڵەش ڕێـــز و پێگەكەی خۆی بپارێزێت. سەركۆمارێك توانستی ئەوەی نەبێ، هەم خۆی و پۆستەكەی سووک و بێنرخ دەکا، هەم ئەركە مێژووییەكەی و، زیانیش بە میڵەت و نیشتمانەكەی دەگەیەنێت.

ھەواڵی زیاتر