بۆ یەكەمین جار لە مێژوی بەریتانیا، مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە بینا فەرمییەکەی حكومەتی بەریتانیا جێگیر كراوە.
ئەم کارە گرنگە، سەرباز بەرزنجی، پارێزگاری لەندەن لامبس کردوویەتی، كە سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ گەلی كورد.
سەید هەورامی ڕاوێژكار و بەرپرسی مرۆیی كۆمەڵەی كوردی بەریتانی بە “هەولێر”ـی گوت:
ئەم هەنگاوە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی هۆشیاری سەبارەت بە كارەساتی هەڵەبجە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا؛ هەروەها بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كورد و بەریتانیا. جێگیركردنی ئەم مۆنۆمێنتە لە شوێنێكی فەرمیی وەك بینای حكومەتی بەریتانیادا، گرنگییەکی گەورەی مێژوویی و سیاسیی هەیە.
ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر