چواس خالید – هەولێر
پار له هه‌رێمی كوردستان په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و هه‌ژده ماره‌بڕین تۆماركراوه و خێزانیان پێكهێناوه، له به‌رانبه‌ریشدا دوازده هه‌زار و سێ سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت خێزان به هۆكاری جیاواز هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، له‌و نێوه‌دا پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژه‌ی ماره‌كردن و جیابوونه‌وه‌ی تێدا تۆماركراوه.
به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، كه له یه‌كی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤ه‌وه تا ٣١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ ه، پار له هه‌رێمی كوردستان په‌نجا و یه‌ك هه‌زار و هه‌ژده ماره‌بڕین له دادگاكان‌دا تۆماركراون.
ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات زۆرترین ڕێژه‌ی بنیاتننانی خێزان له پارێزگای سلێمانی بووه، كه به ڕێژه‌ی هه‌ژده هه‌زار و پێنج سه‌د و بیست و دوو ماره‌بڕین ژماره یه‌كی له لیستی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، له دوای ئه‌ویش پارێزگای هه‌ولێر دێت به ڕێژه‌ی حه‌ڤده هه‌زار و پێنج سه‌د و نه‌وه‌ت و یه‌ك ماره‌بڕین.
هاوكات هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، پار له پارێزگای دهۆك دوازده هه‌زار و سه‌د و نه‌وه‌ت و نۆ خێزان پێكهێندراوه و له دادگاكانی ئه‌و پارێزگایه تۆماركراون، خۆ له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له ساڵی ٢٠٢٤، دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د و شه‌ش ماره‌بڕین تۆماركراوه.
هاوكات له ساڵی ٢٠٢٤دا، نه‌وه‌ت و هه‌شت ڕێگه‌پێدانی فه‌رمی به هێنانی ژنی دووه‌م دراوه، كه چل و پێنجیان له هه‌ولێر و نۆزده‌یان له سلێمانی و سی و چواریان له دهۆك بووه.
ئه‌و ژمارانه له‌كاتێكدان كانزای زێڕ كه به‌شێكی گرنگه له ماره‌بڕین و پێكهێنانی خێزان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌لێك به‌رزه و چه‌ند جارێك تێیدا ژماره‌ی پێوانه‌یی له به‌رزیدا تۆماركردووه، نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ له كه‌متر له هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلار، به‌رزبوویه‌وه بۆ سه‌رووی سێ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و نرخی مسقاڵێك زێڕی عه‌یار بیست و یه‌كیش له پێنج سه‌ده‌وه بۆ سه‌رووی شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی بووه. به‌ڵام ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر پێكهێنانی خێزان له هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه، كه پێراریش په‌نجا و سێ هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست و سێ خێزان له هه‌رێمی كوردستان پێكهێندراوه.
له به‌رانبه‌ریشدا پار له هه‌رێمی كوردستان، دوازده هه‌زار و سێ سه‌د و هه‌شتا و چوار خێزان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، كه به‌پێی ئاماری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه هه‌ر له پارێزگای سلێمانی بووه، به‌وه‌ی له ٢٠٢٤دا، پێنج هه‌زار و حه‌وت سه‌د و چل و پێنج جیابوونه‌وه تۆماركراوه و له دوای ئه‌ویش هه‌ولێر دێت، به‌وه‌ی سێ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و نۆ جیابوونه‌وه هه‌بووه.
هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤دا، له پارێزگای دهۆك دوو هه‌زار و سی و سێ جیابوونه‌وه تۆماركراوه، خۆ له سنووری گه‌رمیانیش، پار حه‌وت سه‌د و بیست و هه‌شت خێزان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌و خێزانانه‌ی پار له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به هۆكاره‌كانی نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كدی، جیاوازی ته‌مه‌نی نێوان ژن و پیاو، نه‌زۆكی و داوێنپیسی و نه‌بوونی ماڵی جیا و هێنانی ژنی دووه‌م بووه، له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كاندا ته‌كنه‌لۆژیا و مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت، له‌گه‌ڵ هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ئاڵوده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و زیندانیكردن و نێربازی و توشبوونی یه‌كێكیان به نه‌خۆشی و هۆكاری دیكه‌ش هه‌نه.