هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێم

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری‌ 24 كاتژمێریی تایبه‌ت به‌كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، سێ هه‌زارو 694 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون‌و 580 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، هه‌روه‌ها چوار توشبو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زارو 694 پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 580 توشبوی نوێی كۆرۆنا توشبو تۆماركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 245 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چوار توشبو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ سێ كه‌سیان له‌هه‌ولێر، یه‌كێكیان له‌سلێمانی بون.