ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێکی گرنگی دا لە بەرژەوەندی هاونیشتیمانیانی خۆی دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ـی ئاداری 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆ بووەوە.
لەگەڵ دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725 و هیوای خواست، ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ خەڵکیکوردستان.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر سزای سەرپێچی هاتووچۆ، هاوکات بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنیوەزیران و لەپێناو یارمەتیدانی هاووڵاتیيان، بڕیار درا بە درێژکردنەوەی داشکاندن بە ڕێژەی 20%ـی لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ تاوەکووڕێککەوتی 30ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ.
هەروەها ئەنجوومەنەکە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد بە دابینکردنی مووچەی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانی کە بە گرێبەستیان بە هەمیشەیی لە 2024 دامەزراون و تا ئێستا مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ نەبەستراوە.
لە کۆتای کۆبوونەوەکە بە وردی باس لە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتەکانی تەندروستی، دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژەیڕاسپارد، کاری پێویست بۆ ئەم دەرچووانە بکەن و ئەنجامی هەوڵەکانیان لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنەکە بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی بڕیارلەبارەی دامەزراندنیان بدرێت.