ئەمڕۆ بەفەرمی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێکی یاسایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگار وجێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاردرا بە نوخشە ناسیح ئەو پۆستە بە وەکالەت بەڕێوەبەرێت.
چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتیهەرێمی کوردستان، لەبەر خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاردرا بە:
1-ڕاسپاردنی نوخشە ناسیح ئەحمەد، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەڵەبجە بۆ ڕاپەراندنی ئەرکەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەوەکالەت،سەرەڕای کارەکانی خۆی.
2- ئەم فەرمانە لە ڕێککەوتی دەرچوونی فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، جێبەجێ دەکرێت.