ڕۆژی چوارشەممە 19ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراقکرد.
لەو دیدارەدا کە بەڕێز توماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادە بوو،
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکانو حکوومەتی تازەی سووریا خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراقڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یارمەتیدان بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ لە تورکیا بەرز نرخاند.
هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیعێراق لە پاییزی داهاتوو تاوتوێ کرا.
مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.