بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە بارەگای سەرەکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەولێر، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەگەڵ ( 500 ) کەسى خاوەن پێداویستى تایبەت کردەوە.
دواى بەربانگیش لە چوارچێوەى هاریکارى و دەستگیرۆیی و یارمەتیدانى کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت، 500 کارتى بازاڕکردن وەک جەژنانە بەسەریان دابەشکرا.
جێگەی باسە، ئێوارە خوانەکە لەلایەن دەزگاى خێرخوازى بارزانى بە هەماهەنگی پارێزەر سەفین یاسین ڕێکخرابوو.