دوێنێ شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و بە پێی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە ، لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە.
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی:
هەردوو وەفدی باڵای دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ ١٨ی ٣ی ٢٠٢٥، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنییان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا؛ گەیشتنە دواڕەشنوسی دیدگای هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو کە دەبێتە ئامرازێک بۆ پێکهێنانی حکومەت و دامەزراوەکانی تر و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.