ئاسایشی هەولێر دوو كەسی بە (3 كیلۆگرام) مادەی هۆشبەرەوە گرت

ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێ بووە.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند “دوای ئەنجامدانی بە دواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ح، أ، ع) و (ج، ح، خ) دەستگیر کرد.

راشیگەیاند: یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

هەروەها رایگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبارەكەدا دەستمان گرت بەسەر بڕی 3 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (مەریجوانە)، کە بەشێوەی شاراوە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیان حاشاریان دابوو تاکو دەربازی ناو شاری هەولێری بکەن