ئەمڕۆ گرفت و ئاستەنگ لەبەردەم هاتن و چوونی گەشتیاران و بازرگان لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان درووست بوو.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل هاتووە، ئەم پەککەوتنەی ئەمڕۆ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەشتیاران و بازرگانان دروست کردووە، هۆکاری کێشەکە تەکنیکییە و گرفتەکە لای ئێمە نیە.
لە ڕوونکردەوەکە ئەوەش هاتووە: کێشەکە تەکنیکییەو پەیوەندی بە بەشی سیستەمی پاسەپۆرتی تورکیایە لە سنوری خۆیان، تەنیا گرفتیش بۆ ئەو کەسانە دروست بووە کە هەڵگری پاسەپۆرتی تورکیان ناتوانم لە کاتی ئێستادا هاتووچۆبکەن.
لە کۆتای ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە چەند کاژمێری داهاتوو هەوڵ دەدرێت ئەو گرفتە تەکنیکییەی هەیە چارەسەر بکرێت،لە کاتی ئێستاش دا بەرپرسانی هەردوو دەروازەکە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی، بۆ ئەوەی لە چەند کاژمێری داهاتوو هاتوو چۆ ئاسایی بکرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی داوە، سەرپەرشتی کۆمەڵگەی دەورازەی ئیبراهیم خەلیل، سەردانی دەروازەی خاپووری کردووە و لە هەماهەنگی بەردەوامە بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەم کێشەیەی چارە بکرێت و جموجووڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکە ئاسایی ببێتەوە.
ئا: دەشتی ئیسماعیل