ئبە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیان و ژمارەیەکى تر لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆران، لە هۆڵى سەنتەری ڕۆشەنبیری زانکۆیی سەلاحەدین، بەشی دارستانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان دیدارێکى لە ژێر ناونیشانی ( یادێک بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی دارستان) ئەنجامدا.
تێیدا، چەندین تەوەرى جیاجیا تایبەت بە گرنگى و سوودەکانى هەبوونى دارستان و کاریگەرى و مەترسیەکانى گۆڕانکاریى کەش و هەوا و پاراستنى ژینگهى كوردستان له پیسبوون و لهناوچوون و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردن و فهراههمكردنى ژینگهیهكى پاكوخاوێندا له كوردستان لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.