ئاریان دەرگەڵەیی – ههولێر
رێكخراوە جیهانیەکەی كار ژینگەی كارسازی لە عێراق و بەهێزتر دەكات لە رێگەی پێشكەشكردنی ڕاهێنان بۆ پشتگیریكردنی كاری زۆر بچووك و بچووك و مامناوەندەكان. لە ڕێگەی پرۆگرامی “دەست بە بزنسەكەت بكە و پەرەی پێ بدە” ڕاهێنەران و خاوەنكارەكان شارەزایی سەرەكی بەڕێوەبردنی كار وەردەگرن بە مەبەستی پەرەپێدانی خستنەسەركار بۆ پەنابەران، ئاوارەكان و كۆمەڵگە خانەخوێكان.
ڕێكخراوی جیهانی كار بە هاوكاری دارایی وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاریكاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ) و ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ هاوكاری گەشەپێدان (AICS) پشتیوانی لە پەرەپێدانی كاری زۆر بچووك و بچووك و مامناوەندەكانی ئێستا و كارسازان دەكات لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ڕاهێنانی شارەزایی كارگێڕییەوە. ئاژانسی (GIZ) پشتگیری لەم ڕاهێنانە دەكات لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی “پەرەپێدانی ئاسۆی خستنەسەركار لەنێو ئاوارەكان و پەنابەران و ئەندامانی كۆمەڵگە خانەخوێكان و بە تیشكخستنەسەر ئافرەتان و كەسانی كەم ئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەت و گەنجان.” هەروەها وڵاتی ئیتاڵیا لە ڕێگەی پڕۆژەی “بەرەو دامەزراندنێكی زیاتر و باشتر لە ڕێگەی بەرزكردنەوە بۆ كەرتە تایبەتەكان لە باشووری عێراق – بە تیشكخستنەسەر بازرگانیی سەوز” بەشدارە لە دابینكردنی بوودجەی ئەم پرۆگرامە.
لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییە، فێرخوازانی هەڵبژێردراوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بانكی ناوەندی عێراق، ژوورە پیشەسازییەكان، زانكۆكان، بەڕێوەبەرایەتییەكانی لاوان و وەرزش، بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت لە وەزارەتی بازرگانی، بانكەكان، و ڕێكخراوە ناحكومییەكان بەشداربوون لە راهێنانەكانی “دەست بكە بە بزنسەكەت و پەرەی پێ بدە” لەلایەن رێكخراوە جیهانیەکەی كار. ئەم ڕاهێنانە پێشكەوتووەی كارگێڕی و بەڕێوەبردنی كار، شارەزایی بە بەشداربووان دەبەخشێت تا بە شێوەیەكی بەردەوام پشتگیری لە خاوەنكاران بكەن لە رێگەی ئەم دوو پڕۆژەوە.
ئامانجی ڕاهێنانەكە پێشكەشكردنی پشتیوانیی ئاستبەرزە بە خاوەنكارەكان كە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە كارەكان بكەن یان ئەدای كاركردنیان بەرز بكەنەوە تاوەكوو دەرفەتی كاركردن بۆ پەنابەران، ئاوارەكان و كۆمەڵگە خانەخوێكان دروست بكەن.
ئەم راهێنانە كۆمەڵەیەكی گشتگیرە لە كەرەستە و ئامرازەكانی ڕاهێنان بۆ كارە زۆر بچووك و مامناوەندەكان و خاوەنكارەكان بە مەبەستی یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدان و بەهێزكردنی تواناییەكانی بەڕێوەبردنیان. ئەم راهێنانانە لە سێ بەشی جیاواز پێك هاتووە كە بۆ وەڵامدانەوەی قۆناغە پێشكەوتووەكانی گەشەپێدانی بازرگانی داڕێژراون؛ لەوانە “بیرۆكەی كارەكەت دروست بكە”، “دەستپێكردنی كارەكەت” و “بزنسەكەت باشتر بكە.”
بەشەكانی ڕاهێنانی جیهانی لەگەڵ ژینگەی عێراق و هەرێمی كوردستان گونجێندراوە، لەوانەش مەشقی تایبەت بە كەرتەكان و توێژینەوەی كەیسەكان، و دەستیكرد بە گونجاندنی مادە سەرەكیەكانی ئەم راهێنانە بۆ ڕەنگدانەوەی لایەنە یاسایی و ئابووری و كولتوورییە ناوچەیی و نیشتمانییەكان، لەوانەش جیاوازییی زمان. ئێستا، ئەم راهێنانە بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی (شێوەزاری سۆرانی و بادینی).
لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پرۆگرامەكەدا، وۆرك شۆپێكی ڕاهێنانی ڕاهێنەران بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بۆ بنیاتنانی توانای ٤١ ڕاهێنەر لەسەر پرۆگرامەكە. دوای تەواوبوونی وۆرك شۆپەكە، هەر ڕاهێنەرێك بەشە جیاوازەكانی ڕاهێنانی لەسەر تەواوی پرۆگرامەكە ڕادەهێنێت بە ئەنجامدانی ڕاهێنانی خاوەنكاران و ڕاهێنانی خاوەنكارە بەتواناكان بۆ جێبەجێكردنی پێداویستییەكانیان وەك ڕاهێنەری بڕوانامەدار لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ڕاهێنەرانی باڵای پرۆگرامی “بزنسەكەت دەستپێبكە و پەرەیپێبدە”. هەروەها لە رێگەی بەدواداچوون و ڕاوێژكاری بۆ كاری زۆر بچووك و بچووك و مامناوەندەكانەوە خزمەتگوزاری بەدواداچوون و راوێژكاری بەدەستدەهێنن.
“مەها قەتاع، ڕێكخەری وڵاتی رێكخراوە جیهانیەکەی كار لە عێراق، رایگەیاند: “شێوازی ڕاهێنانی ڕاهێنەران دڵنیای دەدات لە بەردەوامیی پرۆگرامەكە لە درێژمەودادا لە رێگەی دروستكردنی كۆمەڵەیەكی بەتوانای ڕاهێنەرانی نیشتمانی لە چەندین هاوبەشی جیاوازە كە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی بەشە سەرەكییەكانی ئەم راهێنانە بۆ خاوەنكارە بەتوانا و لێهاتووەكان لە دوای تەواوبوونی ماوەی پڕۆژەكەش. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێكە لە پرۆگرامی وڵاتی كاری شایستەی عێراق كە گرنگی بە پەرەپێدانی كەرتی تایبەت دەدات بۆ ڕەخساندنی هەلی كار زیاتر و باشتر بۆ هەمووان،”
پرۆگرامی “بزنسەكەت دەسپێبكە و پەرەیپێبدە” لە زیاتر لە 100 وڵاتدا پێشكەش دەكرێت و لەگەڵ پێداویستە ناوخۆیی و هەرێمیەكانی گونجێندراوە. لە عێراق و هەرێمی كوردستان، ڕێكخراوی جیهانی كار لە ڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆرەوە پاكێجەكەی پەرەپێداوە كە ڕاهێنانەكانیان بە دابینكەرانی خزمەتگوزارییەكانی گەشەپێدانی بازرگانی نیشتمانی ناساندووە و پاڵپشتی ئافرەتانی گەنج، پەنابەران، ئاوارەبووەكان و ئەندامانی كۆمەڵگە خانەخوێكانی گروپە پەراوێزخراوەكان كە ئارەزوو دەكەن بزنس یاخود كاری خۆیان دابمەزرێنن یان پەرەەپێبدەن.