وهزارهتی پێشمهرگه له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی كردهوه تیرۆرسیتییهكهی چهكدارانی داعشی بۆ سهر سوپای عێراق كرد و ئاشكرای كرد، بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی و هاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.
ئاماژه بهوهش كراوه، بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی و هاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات.
وهزارهتی پێشمهرگه روونیكردهوه، دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی چالاکییە تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسییەکی هەستپێکراوە، هەماهەنگی و رۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە.
دووپاتیشی كردهوه، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆريستییە، داوا دەکەین پێداچونەوە و رێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەپێناو راوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نووستووەکانی تیرۆریستان.
وهزارهتی پێشمهرگه هاوخهمی خۆی بۆ رووداوهكه دهربڕی و راشیگهیاند، بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەم روداوە و تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین.