بە هۆی هێرشە موشەکیەکانی ئێران رۆژنامەنوسێک بەسەختی بریندار بوو

ئامادەکردنی-دەشتی ئیسماعیل

بەهۆی هێڕشە موشەکیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان پەیامنێرێکی کوردستان ٢٤ بەسەختی بریندار بوو.

دوێنێ چوارشەمە ٢٨-٩-٢٠٢٢ کاژمێر ١ی دوای نیوەرۆ رۆژنامەنوس و پەیامنێری کوردستان ٢٤ سۆران کامەران لە کاتی رۆماڵکردنی هێرشە موشەکیەکانی ئێران بەسەختی بریندار دەبێت لە سنوری پردێ دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر و لە کاتی ئێستادا تەندروستی نەجێگیرە.

شایانی باسکردنە جگە لە سۆران کامەران ٤ رۆژنامەنوسی تریش بەهۆی هێرشە موشەکەکیانی ئێران بۆ بنکەو بارەگاکانی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان بریندار بوون، جگە لە چەندان منداڵی بێتاوان و ژن و خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی، سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانیش داوا لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی دەکات بێنە سەر خەت و چونکە گیانی رۆژنامەنوسانی کوردستان لە مەترسی دایە بە هۆی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر خاکمان.

ھەواڵی زیاتر