نەورۆز

ڕۆستەم خامۆش

نـــه‌ورۆزه‌ ئـــه‌مــڕۆ گـیــانـــه‌
وه‌رزی بــــه‌هـــاری جـــوانـــه‌
ســــــه‌ری ســـــاڵی كـوردیــیـه‌
ڕۆژێـــكـــی پــــڕ شـــــادیــــیـه‌
سه‌یری ده‌شـت و دۆڵ و شــاخ
بـبـیـنــن گـوڵـــی نـێـــو بــــــاخ
تـه‌مــاشــــاكـــه‌ن خــه‌ڵــكـیــنــه‌
كـوردســتـان چــه‌نــد ڕه‌نـگیـنـه‌
دڵـــگــــیــــــــره‌، ئـــــاوه‌دانــــــه‌
كــاتی گـه‌شــت و ســه‌یــرانـــــه‌
یـاخــوا هــــه‌ر ئــــــاوه‌دان بــێ
هـەمیـشـە ســەوز و جـوان بــێ.