122 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، رێبەری گەورەی گەلی کورددا تێدەپەڕێت، کە 1903/3/14 لە گوندی بارزان لەدایک بووە.
بۆ ئەم مەبەستە لێژنەی ناوچەی دۆسلدۆرڤ (پ.د.ك) مەراسیمێکی شکۆدار ساز دەکات و تێدا بانگهێشتی بەرپرسی لقی شەشی ئەوروپا سەرهەد غەفووری و نوێنەری هەرێمی کوردستان د. دلاوەر ئاشگەیی و بەرپرسی و کادیران و هەڤالانی ولاتانی هۆڵەندا و ئەڵمانیا و بەلژیکا دەکات، تاوەکو بەیەکەوە بەشدار بن لەو مەراسیمە شکۆدارەی یادئانینەوەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ژەنەراڵ مستەفا بارزانیدا.
لەو مەراسیمەدا جەخت دەکرێتە سەر خەباتی نەتەوەیی بارزانی نەمر، کە دەربارەی ئەو پرسە خاوەن چەندین وتەی گرنگی مێژووی کوردایەتیە، بە جۆرێک لە ماوەی تەمەنی ژیانیدا، بە گوتە و کردەوە خۆی وەک سەرکردەیەکی کاریزما سەلماندووە.
لە وتە گرنگەکانی بارزانی نەمر کە فەرموویەتی و لە ژیانی واقعیدا بەرجەستەی کردووە، بریتیە لە:
٭ لە سەرکەوتندا مەغروور نەبن، لە شکەستیشدا بێئومێد نەبن.
٭ ئەگەر کوردایەتی گرانە، خیانەت نەکردن ئاسانە.
ئەم گوتە زێڕینانە نیشانەی سەرکردەی و کاڕێزمای سەرکردە سەرکەوتووەکانی جیهانن.
پاش ئەم ژیانە پڕبەها و پڕ لە شوڕەشە مەزنانە، ئێستا ئێمە وەک کادیرانی پێشکەوتووی پارتی دەروێشی ئەو رێبازەین کە بارزانی خەباتی بۆ کردووە.
عەبدولقەهار هەولێری/ ئەلمانیا