راگەیێندراوی فەرمیی كۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەڵێت،ئەمە دووەم جارە دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامدا“.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بەخێرهاتنی بافڵ تاڵەبانی دەکەم، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و زۆرباشمان کرد، بۆ لێکنزیکبوونەوە و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، پێشکەوتنی زۆر باشمان هەبووە، هیوادارین تیمەکانیش بەو ڕۆحیەتە بتوانن بگەنە پێکهێنانی حکومەت و دڵی خەڵک خۆش بکەن.

هاوکات بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باشبوو، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی پەیوەست بە خەڵک قسەمان کرد وڕێککەوتووین و گفتوگۆکانیشمان بەردەوام دەبێتئامانجی هەردووکمان ئەوەیە بەزووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنین بۆ خزمەتیگەلەکەمان.”

لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوت: “لە نزیکترین کاتتدا دەتبینمەوە