بارزان ئەکرەم – هەولێر
كۆڤان حه‌سه‌ن ساڵی 1988 له گوندی زێلكه فاخیر سه‌ر به‌ناحیه‌ی گرده‌سێن له ده‌وروبه‌ری ئاكرێ له‌دایكبووه، له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی له یاریی تۆپی پێ یاریزانێكی نایاب بوو، به‌ڵام هه‌میشه باوكی رێگای لێده‌گرت وه‌رزش بكات و داوای لێده‌كرد زیاتر گرنگی به‌خوێندن بدات، به‌ڵام كۆڤان واز له‌خه‌ونه‌كه‌ی ناهێنێت تا له هه‌ڵدانی رم ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان.
ساڵی 2010 پاڵه‌وانیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان له‌دهۆك یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی كۆڤان بوو، ئه‌وكات به‌دزی باوكییه‌وه به‌شداریی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رز له‌و پاڵهوانیهتیيه پێشكه‌ش ده‌كات و له‌هه‌ڵدانی رم مێداڵیای یه‌كه‌مبوون ده‌باته‌وه، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پارائۆڵمپیكی كوردستان چه‌ند جارێك سه‌ردانی باوكی ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن رێگا به‌كوڕه‌كه‌ی بدات وه‌رزش بكات و په‌ره به‌تواناكانی بدات، باوكیشی رازی ده‌بێت له‌چوارچێوه‌یه‌كی سنووردار وه‌رزش بكات.
كۆڤان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی یاریكردن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ره‌عد سكۆت راهێنه‌ری به‌ناوبانگی یاریزانانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی كوردستان ئاستی به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا بلیتێكی به‌شداریكردن لهپارائۆڵمپیكی له‌نده‌ن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
وه‌رزش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆڤان له‌گوندێكی ده‌وروبه‌ری ئاكرێوه به‌رووی دونیا بكرێته‌وه، ئه‌وكاته‌ی كۆڤان له‌گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی یاریی ده‌كرد وایده‌زانی ته‌نیا ئه‌و له‌جیهاندا كورته‌باڵایه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار مرۆڤی وه‌كو ئه‌و هه‌ن و به‌دوای خه‌ونه‌كانیان كه‌وتوون ده‌ستبه‌رداری گه‌یشتن به‌لوتكه نه‌بوون له‌ژیانیاندا.
گه‌رچی كۆڤان لهپارائۆڵمپیكی 2012 پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌ڵام له‌وێ به‌ڵێن به‌خۆی ده‌دات لهپارائۆڵمپیكی دواتر مێداڵیایهك له‌مل بكات، هه‌ربۆیه له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خۆی ته‌واو به‌رز بكاته‌وه، لهپارائۆڵمپیكی 2016 لهریۆ گه‌رچی ئه‌و هه‌موو خه‌ون و ئاواتی ئه‌وه‌بوو مێداڵیایهكی بڕۆنز به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام كوڕه كورده‌كه له‌هه‌ڵدانی رم مه‌ودای 42،85 سانتیم تۆمار ده‌كات و مێداڵیای زێر به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
رۆژی 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2016 هه‌رگیز له‌بیری كۆڤان ناچێته‌وه، چونكه له‌و رۆژه‌دا ئه‌و گره‌وه‌ی له‌باوكی برده‌وه كه ساڵانێك بوو له‌گه‌ڵی كردبوو چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كرد، كۆڤان دوای له‌مل كردنى مێداڵیا زێڕه‌كه‌ی یه‌كسه‌ر مۆبایله‌كه‌ی ده‌خاته بن گوێی و ته‌له‌فۆن بۆ باوكی ده‌كات، ده‌یه‌وێت پڕ به‌ده‌نگی پێی بڵێت: “باوكه من ئه‌و گره‌وه‌م لێ بردییه‌وه كه ساڵانێك بوو تۆ پێتوابوو ده‌دۆڕێم، بابه ئێستا من باشترین و به‌هێزترین كورته‌باڵای سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌م”، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی یه‌كسه‌ر ده‌ست به‌گریان ده‌كات و هه‌ستی شانازیكردنی به‌كوڕه‌كه‌ی ده‌گاته لوتكه، كۆڤانیش ته‌سلیم ده‌بێت، خۆی و باوكی بۆ ماوه‌یه‌ك ته‌نیا به‌گریان له‌گه‌ڵ یه‌كتری قسه ده‌كه‌ن، باوكی داخ بۆ رێگرییه‌كانی ده‌خوات و كۆڤانیش له‌خۆشی بردنه‌وه‌ی چاڵێنجهكهی ده‌گریێت.
ئه‌و كوڕه‌ی رۆژانێك له‌گونده‌كه‌ی خه‌ونی به‌وه ده‌بینی بتوانێت به‌سه‌ربه‌ستی له‌شاره‌كانی كوردستان یاریی بكات، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌به‌ڕازیل له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه پێشوازیی لێده‌كرێت و له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مێداڵیا زێڕه‌كه‌ی پیرۆزبایی لێ ده‌كرێت، ئیدی له‌و رۆژه‌وه باوكی كۆڤان له‌وه تێده‌گات كوڕه‌كه‌ی به‌هره‌یه‌كی نایابی هه‌یه و پێویسته به‌رده‌وام بێت.
كۆڤان و باوكی به‌تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕێی پارائۆڵمپیكی تۆكیۆیان ده‌كرد، به‌ڵام كۆڤید 19 هه‌موو شتێك لهكۆڤان تێكده‌دات، ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پارائۆڵمپیكی 2020 ساڵێك دوابخرێت، له‌ماوه‌ی دواخرانی پارائۆڵمپیك خۆی و باوكی تووشی كۆرۆنا ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆڤان زۆر به‌قورسی تووشی په‌تایه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام دواجار به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ر ده‌كه‌وێت، لێ كه له‌نه‌خۆشخانه دێته ده‌ره‌وه هه‌واڵی مردنی باوكی پێده‌ده‌ن، ئه‌م هه‌واڵه بۆ كۆڤان كه‌مه‌رشكێن ده‌بێت، چونكه ئه‌و هێشتا ده‌یویست گره‌وێكی دیكه له‌باوكی بباته‌وه، ده‌یویست جارێكی دیكه لهتۆكیۆش ته‌له‌فۆن بۆ بكاته‌وه و پێی بڵێت: “ئه‌ها بابه، ئه‌وه كوڕه‌كه‌ی تۆیه له‌هه‌ڵدانی رم هیچ كه‌سێك له‌م جیهانه‌دا ناتوانێت شان له‌شانی بدات”.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆڤید19 ته‌واو كۆڤان شه‌كه‌ت و ماندوو ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات و مردنی باوكیشی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بێ وره‌ی ده‌كات، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌چێته تۆكیۆ و هاوینی 2021 به‌شداریی پارائۆڵمپیكی تۆكیۆ ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی له‌ژیاندا نه‌ماوه تا به‌ته‌له‌فۆن هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی پێبدات، كۆڤان له‌و پارائۆڵمپیكه نه‌یتوانی هیچ مێداڵیایهك به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌ستهێنا.