ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین هەواڵ و زانیارییەكان لەبارەی راگەیاندنی لیستی هەڵبژاردەكانی جیهان بوو بۆ ئامادەكاریی بۆ یارییەكانی نەیشن لیگی ئەورووپا و پاڵاوتنەكانی مۆندیالی هەڵبژاردەكانی ئاسیا، لەنێویاندا عێراق لە شاری بەسرە ئامادەكارییەكانی بۆ دوو یاریی داهاتووی بە بەشداریی 7 یاریزانی كورد دەست پێكرد.
دی لافۆنت گۆڕانكاری لە پێكهاتەی ئیسپانیا كردووە
لویس دی لافۆنت لیستی یاریزانه‌كانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بۆ دوو یاریی بڵاوكرده‌وه و ئهسێنسیۆیی به‌رگریكاری ریال مه‌ردیدی بانگهێشت كردووه، بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو گاڤی ناوەراستكاری بارسێلۆنای دوورخستووەتەوە.
دی لافۆرنت راهێنەری ماتادۆرەكان له لیسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هەریەكە له گاڤی، ئیسكۆ، ئیمریك لاپۆرت و ئالیخاندرۆ باڵدێ بانگهێشت نه‌كراون به‌ڵام لامین یامال و نیكۆ ویلیامز بانگهێشت كراون،
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له دوو یاریی چوون و هاتنی چاره‌كی كۆتایی نه‌یشن لیگ له رۆژانی 20 و 23ـی ئه‌م مانگه رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه.
دەقی لێدوانەكانی دی لافۆنت لەبارەی پێكهاتەی ئیسپانیا
“لامین یامال هێشتا له قۆناخی پێگه‌یشتن و فێربوونه، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌یت چه‌ندین ساڵه یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌كات، ته‌نیا داواكاریمان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ئاسته‌ی به‌رده‌وام بێت و چێژ له یارییكردنی ببینێت، چۆنی ده‌وێت با وا یاریی بكات، ئه‌گه‌ر لامین هه‌ڵه‌یه‌ك بكات ئێوه یه‌كه‌م كه‌س ده‌بن ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن، ئێوه كه ئێستا پێی ده‌ڵێن بلیمه‌ت دڵنیام رۆژێك دێت ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، ئه‌وه‌ش به‌لامه‌وه ئاساییه و له قۆناخی گه‌شه‌كردن چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م، ئه‌سێنسیۆ وه‌رزێكی زۆر نایاب به‌ڕێ ده‌كات و به‌رگریكارێكی زۆر باشه و به سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تێپه‌ڕیوه، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی زۆر خێرا گه‌شه‌ی كرد، بانگهێشتنه‌كردنی ئیسكۆ په‌یوه‌سته به پلانه‌كانمان به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا، ره‌نگه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكهبووایه بانگهێشتم كردبا، به‌ڵام ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌مووان كه بگه‌ن به باشترینی ئاستی خۆیان.
گریلیش و ماگوایه‌ر له پێكهاته‌ی ئینگڵاند دوورخرانه‌وه
تۆماس تۆخێل لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی بۆ دوو یاریی دۆستانه‌ی داهاتوو بڵاوكرده‌وه و هاری ماگوایه‌ر و جاك گریلیشی دوورخستووه‌ته‌وه، له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند ماركۆس راشفۆرد و جۆردان ههندهرسۆن بانگهێشتكراون، به‌ڵام ماگوایه‌ر و گریلیش و واتكینز و كۆنۆر گالاگێر دوورخراونه‌ته‌وه. له به‌رامبه‌ردا بۆ جاری یه‌كه‌م مایلز لویس سكیلی یاریزانی ئارسێناڵ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند كراوه، ئەمەش لە كاتێكدایە، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند هیچ یارییه‌كی فه‌رمی نییه و له دوو یاریی دۆستانه له ماوه‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان میوانداریی سه‌نیگال و وێڵز ده‌كات.
لێدوانەكانی تۆماس توخێل راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلاند
به‌ڵێ هه‌ر یاریزانێكم بۆ ئه‌م دوو یارییه بانگهێشت كردووه به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی مۆندیالی داهاتووشی بكه‌م، له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانم زۆر گفتوگۆمان كرد و به هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆر ئه‌م پێكهاتهیهمان دیاریكردووه، جۆردان ههندهرسۆنیش یاریزانێكی نایابه و سه‌ركرده‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامه و له زۆرینه‌ی یارییه‌كان سه‌ره‌كییه و له پاڵه‌وانییه‌تییه ئه‌وروپییه‌كانیش به‌شداری ده‌كات، بۆیه ههندهرسۆن یاریزانێكی گرینگه و هه‌موو تیپێك پێویستییه‌تی، پەوپێیەی سه‌ركرده‌یه و كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، راشفۆرد هه‌میشه بانگهێشتی ئینگڵاند كراوه له‌م دواییه‌ش هه‌ستم كرد كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئاستۆن ڤێلاوه هه‌یه، هه‌ر زوو بووه یاریزانی سه‌ره‌كی و به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری دوایین دوو یاریی چامپیۆنزلیگی كردووه، له رووی به‌رگری و هێرشبردنیشه‌وه یارمه‌تیده‌رێكی زۆر باشی یانه‌كه‌ی بووه، بڕوایه‌كی ته‌واوم به تێكه‌ڵكردنی لاوه‌كان و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كان هه‌یه، زۆر ئاساییه (دان بێرن و جۆردان ههندهرسۆن) له مۆندیال پێكه‌وه یاریی بكه‌ن، ئه‌مه برایه‌تی له نێوانیان دروست ده‌كات و ئه‌زموونه‌كانیش ده‌گوازرێته‌وه.
لیستی هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان بڵاوكرایەوە
دیدێ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوكرده‌وه و كیلیان ئێمباپێ بانگهێشت كراوه، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر ئێمباپێ به‌هۆی پێكان و دابه‌زینی ئاستی لە پێكهاتەی فەرەنسا دوورخرابووەوە، به‌ڵام ئەو یاریزانە سەرلەنوێ بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه له چاره‌كی كۆتایی نه‌یشن لیگ به‌رامبه‌ر كڕواتیا بانگهێشتراوه.
دیدێ دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئێمباپێ دوای گه‌رانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ نیشانه‌ی كاپتنی وه‌رده‌گرێت و گوتیشی هیوادارین دێمبێلی كه‌مێك له‌وه‌ی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمانی ده‌كات پێشكه‌شی ئێمه‌ی بكات.
لێدوانەكانی دیشامپ لەبارەی پێكهاتەی فەرەنسا
ئێمباپێ سه‌ركرده و كاپتنی ئێمه‌یه و هه‌ر ئه‌ویش دوای بانگهێشتكرانهوهی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌بێت، من ناچمه نێو ورده‌كاری ته‌نیا قسه‌م له‌گه‌ڵ ئێمباپێ كرد و پێمگوت تۆ كاپتنی ههڵبژاردهكهیت و بانگهێشتی یارییه‌كانی داهاتوو كراویت، یاریزانه‌كان خۆیان ئازادن له ره‌تكردنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی و به‌شداریكردن له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان نه من و نه به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌كه به‌رپرسی ئه‌وه نین، ئێمباپێ وه‌كو كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه له بری هه‌مووان به‌شداری ده‌كات ئه‌گه‌رچی له‌م دواییه به‌شداری هیچ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی نه‌كردووه، ئاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی عوسمان دێمبێلی زۆر سه‌رنجڕاكێشه و قسه‌م له‌گه‌ڵی كردووه هیوادارم هه‌ندێكی بۆ ئێمه‌ش پێبێت و یارمه‌تیمان بدات، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆمان بۆ یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگ ده‌ده‌ین، ده‌شزانین كرواتیا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز و سه‌خته ئێمه‌ش به‌باشی خۆمانیان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین.
ئەمڕۆ عێراق لەگەڵ 7 یاریزانی كورد مەشقەكانی دەست پێ كرد
خیسۆس كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق لیستی سەرەتایی یاریزانانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بڵاو كردەوە و تێیدا 7 یاریزانی كوردی بانگهێشتی هەڵبژاردەی شێرەكانی رافیدەین كردووە.
هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە مەشقەكانی بە بەشداریی 30 یاریزان دەست پێ كرد، بڕیاریشە رۆژی 20ـی ئەم مانگە لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرە میوانداریی كوێت دەكات، دوای پێنج رۆژ بەسەر ئەم یارییە بە دیاریكراوی لە 25ـی ئەم مانگە عێراق لەسەر خاكی عومان دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی فەڵەستین.
خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەو دوو یارییە لیستێكی 30 یاریزانی بانگهێشت كردووە كە تێیدا بانگهێشتی 7 یاریزانی كورد كردووە كە پێكهاتوون لە: ئاكام هاشم، هاروون ئەحمەد، میرخاس دۆسكی، ئاڵای فازڵ، ئوسامە رەشید، ماركۆ فەرەج و یوسف ئەمین.
ئەمەش لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی عێراقە:
گۆڵپارێزانان: جەلال حەسەن، عەلی كازم، ئەحمەد باسل و كەمیل سەعید
بەرگریكاران: رێبین سۆلاقا، ئاكام هاشم، میرخاس دۆسكی، حوسێن عەلی، شریل شمعون، فرانس بترس، مەناف یوونس، ئادەم تاڵب، ئەحمەد یەحیا و ئاڵای فازڵ.
ناوەراستكاران: عەلی جاسم، لوكاس شلیمۆن، ئوسامە رەشید، ئەمیر عەماری، هاڕوون ئەحمەد، یوسف ئەمین، محەمەد تائی، ئیبراهیم باییش ئەمجەد عەتوان، پێتەر كۆركیس و زێدان ئیقبال.
هێرشبەران: عەلی حەمادی، ماركۆ فەرەج، ئەیمەن حوسێن و موهەنەد عەلی.
هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال هاوشانی كۆریای باشوور، عێراق، ئوردن، فەڵەستین، عومان و كوێت یاریی دەكات.
عێراق لە كۆمەڵەكەی لە كۆی 6 یاری، 3 بردنەوە، 2 یەكسان و شكستێكی هەیە و بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، بە جیاوازی 3 خاڵ لە هەڵبژاردەی كۆریای باشووری پێشەنگ دوورە.