بـــەهـــار

 

کاروان عەلی

مامۆستا:
ئـــازیـــزانــم بــەهــــارە
کاتـی گــوڵ و گــوڵـزارە
دەشـت و دەر ئــاوەدانە
جـوانـە ئـەم نـیشـتـمانە
وەک چـاوتان بـیـپارێزن
ئـێـوە نـــەوەی دواڕۆژن

قوتابییەکان:
ئـێمــە نـەوەی دواڕۆژین
سـامـانی گـەل و هۆزین
ئــەرکـی ئـەم نـیشتـمانە
لەـسـەر سـەر و چاومانە

مامۆستا:
ژینگە و خاک و پێدەشتی
سەوزایی وەک بەهەشتی
ئــاو کــانــی و ڕووبــــاری
جـوانی و گوڵ و گوڵزاری
شاخ و چی تاڤگە و دۆڵە
هەرچی چەم، دەشت و چۆڵە
لـە ســەر هـەر هەمـوومانە
پـارێـزکــاربــیــن لـەم ژیانە

قوتابییەکان:
بـەڵـێ، پـێـویســتە وابین
بـــۆ ئــــایـنـــده چـــرابین
پارێزکـاربـین، تـێـبکۆشین
تـا هیچ خەمێک نەنۆشین

مامۆستا:
وتـــە و بــیـرتـان ڕەوایـە
ئـەرکە و فەرمانی خوایـە
پـاراســتـنـی ئەم خــاکــە
بـاشـتـرین کارە و چـاکــە.