سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، دووشەممە 10ـی ئاداری 2025. سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.