بۆ جاری یەکەم حکوومەتی عێراق یادی کیمیایبارانی هەڵەبجە دەکاتە پشووی

لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق یەکەم جارە دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراق 16ـی ئەم مانگە بکەنە پشووی ڕەسمی بەبۆنەی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی شەهید لە پای ئەو هەمووو زوڵم و ستەمەی دەرهەق بە خەڵکی ئەو شارەکراوە.

دووشەمەی ئەمڕۆ ، 10-03-2025، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەیداهاتوو، 16-03-2025، لە دامودەزگاکانی عێراق دەبێتە پشووی فەرمی

 ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی، هۆی بڕیارەکەی بۆساڵیادی تاوانەکانی ڕژێمی سەدامی بەعسی لە دژی گەلیعێراق کە بریتیبوون لە کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بەکۆمەڵ، ڕاپەڕین، تیرۆرکردنی زانایان و ئامانجکردنی لایەنەسیاسییەکانگەڕاندووەتەوە

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی باسی لەوەش کردووە، بڕیارەکە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (1/یەکەم/ل) لە یاسایپشووە فەرمییەکان، ژمارەی 12ـی ساڵی 2024 دراوە

 هەر چەندە ساڵیادی کیمیایبارانی هەڵەبجە لە هەموو دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاد دەکرێتەوە، بەڵام ئەمە جارییەکەمە حکوومەتی عێراق ئەو ڕۆژە دەکاتە پشووی فەرمی

کۆمەڵکوژیی کیمیایبارانی ھەڵەبجە لە 16ی ئازاری 1988 لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێرانعێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوەکرا. زیاد لە پێنج هه‌زار ھاووڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھید کران و زیاتر لە 10 هه‌زاریش بریندار کران.