مایکل واڵتز بۆ محەمەد شەیاع سودانی:ئەمریکا هاوکاری ئاسایش و ئابووری عێراق دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەویی ئەمریکاوە پێدەگات.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکاوە مایکل واڵتز پێگەیشت و تێیدا هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردن و قوڵکردنەوەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا دووپات کردەوە.

گفتوگۆکان تیشکیان خستە سەر بەهێزکردنی بەرزکردنەوەی هاریکاری دوولایەنە لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنیدا، و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ وەبەرهێنان لە بازاڕی گەشەسەندووی عێراقدا.

لە لای خۆیەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی دا زیاتر پشت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ببەستن و کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ئەو کۆمپانیایانە دەبنەوە کە لەعیراق و کوردستان کاردەکەن.

واڵتز ئاماژەی بەوەشکرد کۆتایی هێنان بە لێخۆشبوونی کارەبا کە لە لایەن ئێرانەوە دابین دەکرێت، پەیوەستە بە سیاسەتی فشاری قورسەوە، کە جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی دوولایەنە دەکاتەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەگەری هەر کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر سەقامگیری عێراق.