ئامانج عه‌بدوڵا سوور
لهحهماسهتی شۆڕشگێرانه‌وه بهرهودهسهڵاتی یاسایی؟ به‌رگری له‌بوون یان په‌ره‌سه‌ندنی نیشتیمان؟
كه‌شی پڕ لهحهماسهتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌وپه‌ڕی ڕاسته‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی چه‌پ له‌نێو هاونیشتمانیاندا چون یه‌ك گه‌شی كرد و ڕاپه‌رینی به‌هاری نهوهتویهكی به‌رپاكرد، دۆخێكی شۆڕشگێرانه‌ی خوڵقاند به‌جۆرێك پێوه‌ری كه‌سی مرۆڤی كورد به‌گشتی ئاستی پابه‌ندی نیشتمانی بوو لهههڵسهنگاندیدا.
حه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕانه وه‌ك چه‌مك سه‌رئه‌نجامی په‌رچه‌كرداری ئه‌وهه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌یه بوو كه تاكی كورد به‌ده‌ست داگیركه‌ره‌وه چهشتبوی و تا نوكهش به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، پرسێكه پتر وابه‌سته‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی میله‌تێكی سته‌ملێكراوی بێ ده‌وڵه‌ته ئه‌وه‌بۆیه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا گه‌یشته لوتكه وقه‌ڵای سته‌می داگیركه‌ری ههلاههلاكرد.
میله‌تی مه‌زلوم بۆئه‌وه‌ی مافی چنگ بخات ده‌بێت بڕوای بهخۆرابسكان هه‌بێت ئاخر ئه‌و ئیدۆیمه دروسته كه ماف ده‌سه‌نرێت نادرێت، خۆڕاپسكاندنی ده‌سته‌جه‌معی له‌دۆخێكدا ده‌خه‌مڵێت كه سه‌ركرده‌ی جوڵانه‌وه‌كه بروای به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه هه‌بێت و ڕووبه‌ڕووی مه‌حاڵ بێته‌وه چون هه‌موو ئاڵوگۆرێكی ریشه‌یی پێویستی به‌جۆرێك لهسهركێشیه و لێره‌دا بوێری وه‌ك كرده دێته كایه‌وه.
بۆئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می راپه‌رین وسهركردایهتیكردنی بگه‌ین پێویسته شیكارییه‌كی زانسی بۆ ئه‌و دۆخه بكرێت كه راپه‌رین تیایدا وه‌ك سه‌رهه‌ڵدانێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپابوو لێره به‌دواوه گرێدانه‌وه‌ی ئێستا به‌رابردووه‌وه زۆر بابه‌تی هه‌ستیار ساغ ده‌كاته‌وه و له‌گرێ وگۆڵی ئه‌و پرسیاره رزگارمان ده‌كات كه چۆن راپه‌رین كرا ونه‌خشه‌ی بۆدانرا وسهركهوتووبوو.
خودی سه‌ركێشی و لهخۆڕابینینی سیاسی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره جه‌وهه‌ریه ده‌داته‌وه كه له‌زه‌مه‌نی رابردوودا چی بووه، ئه‌وه‌ی له ڕاپه‌رین وێنا بوو هه‌مان گیانی پر لهحهماسهته كه له رۆژانی پر له‌سه‌روه‌ری ریفراندۆمدا چه‌سپا، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یی كه دیزاینی ریفراندۆمی كرد هه‌مان ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه سه‌ركردایه‌تی نه‌خشه‌ی راپه‌رینی كردووه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی هێزی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر و هاوكات پڕكێشی و خواستی بوێری له بریاردان وه‌ك پێوه‌ری سیاسه‌تی مه‌حكه‌م وشۆرشگێرانه ئهجندایهتی به‌پرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌وه گیانی به‌رخودانی موتوربه‌ی بریاری سیاسی كردووه.
گوتاری سه‌رۆك بارزانی له‌رۆژانی ریفراندۆمدا درێژكراوه‌ی هه‌مان گوتاری نیشتمانیه له‌رۆژانی راپه‌ریندا، به‌ڵام بهدوونۆرم و له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا، له‌خوێندنه‌وه‌ی گوتاری نیشتمانیدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له‌پێناوی پارێزگارییكردن له‌ده‌ستكه‌وته‌كان شارێگه پابه‌ستی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی وبهكلتوركردنی هه‌ستی وڵاتپارێزیه .
خاڵی سه‌ره‌تا و چه‌سپاوی هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی داكۆكیه له‌بوون و پاشان بهیانكردنیهتی له‌سه‌رئاستی دنیا به گوزارشتی كورد نانه‌وێ نابه‌زێ وچاوی لهسهربهخۆییه چون مافی بێ چه‌ندوچون سروشتی گه‌لی كوردستانه.