راوێژکاری میدیایی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی ئەرکەکەی راگەیاند
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا كۆتایی ئه‌ركی میدیایی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی له هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی راوێژکاری میدیایی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەهەرێمی کوردستان، کاپتن مانویڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کرد، لەلایەن عەمید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی، عەقید ستار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندن پێشوازی لێ‌کرا و کاپتن مانویڵ کۆتایی ئەرکەکەی راگەیاند و کاپتن دەیڤدی وەک جێگرەوەی خۆی ناساند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن وهۆشیاری نیشتیمانی، ستایشی کاپتن مانویڵ، راوێژکاری میدیای هێزەکانی هاوپەیمانانی (وڵاتی ئەڵمانیا)ی لە هەرێم کرد، لە به‌رامبه‌ر ئەو کارانەی لە رابردوودا لە بوارەکانی کاری میدیایی و هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان و پێدانی راوێژ بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ئەنجامی داون.