وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی سزای دواکەوتنیان هەبووە بڕیاری لێخۆشبوون دەدات بە مەرجێک گرێبەستی ئەلیکترۆنیان هەبێت.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە و واژۆی سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆی بەسەرەوەیە “مەبەست لە بەخشینی سزای دواکەوتن ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە وادەی یاساییەکانیان تەواو کردووە، واتا ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی کە ماوەی (60) رۆژ بووە لە 1/11/2021 دەبەخشرێن لە سزای دواکەوتن تا 15/2/2022 بە مەرجێک گرێبەستی ئەلیکترۆنیان هەبێت”.

لە خاڵێکی دیکەی ئەو نووسراوەی وەزارەتی ناوخۆ روونکراوەتەوە “ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پێش 2022/1/2 سزای دواکەوتنیان کەوتووەتە سەر ئەم بەخشینە نایانگرێتەوە”.

نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ
نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ
ھەواڵی زیاتر