نەوت لە سەنتەری ھەولێر دابەشدەكرێت

گشتی

نەوت لە سەنتەری ھەولێر دابەشدەكرێت

پڕۆسەکە لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی هاتووە هۆشمەند سادق   3 كاتژمێر 

ئەرشیف
ئەرشیف

کوردستاندابەشکردنی نەوتهەولێر

K24 – هەولێر

دابەشیکردنی نەوتی سپی لە ناوجە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆتایی هاتووە و ئیستا لە دەوروبەری هەولێر نەوت دابەش دەکرێت و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لەناو سەنتەری شاری ھەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوت بکرێت.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر بە كوردستان24 راگەیاند “پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتایی ھات و ئێستا لە دەوربەری سنووری شاری ھەولێر بەردەوامە و بەم نزیكانە پڕۆسەكە كۆتای دێت”.

گوتیشی “ئەمڕۆ بریكارەكانی خۆراك بانگێشت دەكەین، بۆ ئەوەی فۆڕمیان پێبدەین و بەپێی ئەو فۆڕمە نەوت بە بریكارەكان بدەین، ھەر بریكارێك تا ئاگادار نەكرێتەوە نابێت بەرمیل كۆبكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “لە شاری ھەولێر پلانەكەمان بەو شێوەیە دەبێت، کە لە سەرەتادا لە گەڕەكە ھەژارنشینەكان نەوت دابەش دەکرێت”.

روونیکردەوە “نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ سەنتەری شاری ھەولێر 90 ھەزار دینار دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر