نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له هه‌شت كچه وه‌رزشكار ده‌كات
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/1/19، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هه‌شت كچه وه‌رزشوانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كرد كه بوونه‌ته یه‌كه‌مى پاڵه‌وانیه‌تیى وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى.
وه‌رزشوانه‌كان هه‌موویان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانن و وه‌ك تیمى عیراق به‌شدارییان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا كرد كه ڕۆژانى 26 تا 31ى مانگى ڕابردوو له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو و كۆمه‌ڵیك خه‌ڵاتى زێڕ و زیو و برۆنزیان بردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى له وه‌رزشوانان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان خۆشحاڵن و شانازییان پێوه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌رده‌وامیى كاروانى وه‌رزشییان ده‌ربڕى و هیواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.
لاى خۆیانه‌وه وه‌رزشوانان سوپاس و خۆشحاڵییان بۆ پێشوازى و پێزانینى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌م پشتگیرى و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه، هانده‌ریان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوى گه‌وره‌تر