له ميانى به‌شداريكردنى له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2025/2/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز گويدۆ كرۆسێتۆ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبەشى نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پشتگیرییە دووپات کردەوە کە ئیتاڵیا لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژى داعشدا پێشکەشی دەکات، هه‌روه‌ها داكۆكى له پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كيى داعش كرده‌وه.
لاى خۆیەوە، به‌ڕێز وەزیری بەرگريی ئیتاڵیا جەختی لەسەر گرنگيی هاوبەشيی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پابه‌نديى وڵاتەکەی بۆ بەردەواميی پشتگیريی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاريی سەربازی و ئەمنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كرد له پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
دوايين پێشهاته ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.