ئاسایشی هەولێر رایگەیاند “دوای کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمانەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دەستمان گرت بەسەر بڕی 1 کیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین”.
راشیگەیاند “ماددە هۆشبەرەكە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بە ڕێگای کۆمپانیایەکی گەیاندن و گواستنەوە دەربازی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێریان کردووە”.
هەروەها رایگەیاند “بازرگانەكان ئەم ماددە هۆشبەرەیان بەشێوازێکی زۆر شارەزا و لێزانانە لە ژێرەوەی سێتێک مەنجەڵ و تاوەی تیڤاڵ حەشار دابوو و هەروەها بە ماددەیەکی رەق ڕووپۆشیان كردبوو بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت و نە بینرێتەوە”.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ڕێکاری یاسای بەرامبەر کۆمپانیا گەیاندنەکە گیراوەتەبەر و داخراوە، بەهەمانشێوە سوپاسی هاووڵاتییانیشی كرد کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیارییەكاندا.