سیاسی ئومێد خۆشناو: ئەو پاڵاوگانەی پابەند نەبن بە ڕێنماییەکانی ژینگە دادەخرێن

پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو پاڵاوگانەی پابەند نەبن بە ڕێنماییەکانی ژینگە، بە دڵنیاییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی سزای یاسای دەبنەوە.

پارێزگاری هەولێر دەڵێت: حاڵەتێکی دیکە لە دەورووبەری هەولێر هەبوو ئەویش بەشێکی دیکە لە پیسکردنی ژینگە بوو، خەڵکانێک بۆ بەدەستهێنانی پارە کە تایەی ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە، پێنج لەوانە بەرەبەیان و شەو ئەو کارەیان کردووە وەکو گرووپ، دەستگیر کراون و بەڵێننامەشیان پێ پڕکراوەتەوە.

پارێزگار گوتیشی: ئەگەر بێت و ئەو چەند کەسە بەردەوام بن، ئەم جارە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان قورستر دەبێت و حوکمەکەیان درێژخایەن دەبێت.

ئومێد خۆشناو، ڕاشیگەیاند، یەکێک لە وێستگەکان وێستگەی هەڵمیی خەباتە کە وێستگەیەکی حکوومییە و بەشێک بووە لە پیسبوونی ژینگە، ئێستە لەژێر تەندەردایە.