وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، (9165) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە.
پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێێدا هاتووە “بە پێی ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2024ـی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی ئەم پڕۆسەیە لە کۆی ئەو (18879) ناوەی کە بە دوو بەش ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، (9165) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانکردنی زەویان بۆ دەرچووە، بە پێی ئەم خشتەیەی کە لە خوارەوە هاتووە:-
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(114) ناو.
-سنوری پارێزگای هەڵەبجە (18) ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین(490) ناو.
-سنوری پارێزگای سلێمانی (627) ناو.
-سنوری پارێزگای هەولێر(3899) ناو.
-سنوری پارێزگای دهۆک(2413)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان(48)ناو.
-سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران(1544)ناو.
ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەکە بەردەوامی دەبێت و بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین، کە تاکوو ئێستا فۆرمەکانیان تەواو نەکردووە، پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان، بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەند بێت لەم پرۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.