ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
لە زانكۆی سۆران، كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی “ لە شارستانییەتە دێرینەكانەوە بۆ كۆمەڵگا مۆدێرنەكان پەرەسەندن و گۆڕانكاری لە شوناسە كۆمەڵایەتی و كەلتوورییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا” بەڕێوەدەچێت
وا بڕیارە لە ناوەراستی مانگی حوزەیراندا بە بەشداری چەندان توێژەر و لێكۆڵەر، لە ناوەخۆ و دەرەوەی كوردستان، لە بوارەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، كولتووری، زمان و ئاین، كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی”پەرەسەندنی كۆمەڵایەتی و كولتووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: لەڕەگ و ڕیشەی كۆنەوە بۆ ڕوانگەی هاوچەرخ بەڕێوەبچێت.
ئەم كۆنفڕانسە لەلایەن زانكۆی سۆران، بە هەوبەشی لەگەڵ زانكۆكانی نێودەوڵەتی- توركی ڕێكخراوە، لەم كۆنفڕاسەدا بەشداربووان دەتوانن دید و بووچۆنەكانیان بخەنە ڕوو.
لەم كۆنفڕانسەدا، توێژەران و لێكۆڵەران، لە سەر قووڵبوونەوەی بنەما كۆمەڵایەتی و مێژووییەكان و شیكردنەوەی چۆنییەتی پەرەسەندنی ناسنامەی كولتووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقۆناغەكانی كۆڵۆنیالیزم، مۆدێرنیزم و جیهانگیریدا دەدوێن، هەروەها بەشداربووان، تاوتوێی ئاستەنگە هاوچەرخەكان و چارەسەركردنی فاكتەرە كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووررییەكانی ئێستا، كە كاریگەریان لە سەر ناسنامە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن.