حه‌مه هاشم
زۆركات هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ئایدیاكانی له نێو فۆڕمی تابلۆدا جێگای نابێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه شێوه‌كانی بۆ ناخرێته ناو چوارچێوه‌ی نه‌ریتیی، مه‌به‌ستمان له چوارچێوه‌ی نه‌ریتیی هه‌مان ئه‌و سنوور و هێڵه گشتییه‌یه كه فۆڕمه‌كه‌ی تێدا نمایش ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆخۆی گرفتێكه، چوونكه هه‌ندێ جار ئایدیای هونه‌رمه‌ند له پانتاییه‌كی دیاریكراو جێگای نابێته‌وه، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر نووسینی تێكست، یان به‌رهه‌می جیاواز له تابلۆ، یان ئه‌وه‌تا له سنووری چوارچێوه دێته ده‌ره‌وه.
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی (بێریڤان حه‌مۆش) نموونه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له پانتاییه ته‌نگه‌كان بێنه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی له دوا پیشانگایدا، كه په‌نای بۆ هه‌ندێ كاری هونه‌ری په‌یكه‌ری ئه‌بستراكتی و شێوه ئازاد بردووه.
هێزی ئه‌م په‌یكه‌ره ئازادانه له گوزارشتكردندا زۆر باڵان، ئه‌گه‌ر چی له ته‌كنیكی كاره‌كانیدا كه‌مێك به مه‌ئلوفی كاریكردووه، له هه‌ندێ كوتله‌شدا كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ند (جیاكۆمیتی) ناشارێته‌وه.
شێوه‌ی نامه‌ئلوفی جه‌سته‌ی مرۆڤ له پێناو به‌خشینی سه‌ربه‌ستی زیاتر و دانانی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه باوه‌كان، كاره‌كه‌ی پڕ كردووه له ئیستاتیكای به‌رده‌وام.
ئه‌و ده‌یه‌وێت له رێكای ئه‌م ده‌ربڕینانه‌وه ئایدیاكانی خۆیمان بۆ نمایش بكات، كه تژیه له خه‌ون، خه‌ونی ئازادی، خه‌ونی سه‌ربه‌ستی ژن، خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ نوستالێژیا، نوستالێژیایه‌ك كه پڕه له ئازار، له شكست و ته‌نهایی و سه‌رگه‌ردانی.
ئه‌و وه‌ك كچێكی عه‌فرینی باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت مرۆڤ تا ترۆپكی خواسته‌كانی ئازاد بژی، سه‌ربه‌خۆبێت و ئامانجی هه‌بێت، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌م خه‌ونانه‌ی بكاته واقیع و بیانخاته ده‌ره‌وه‌ی سنوور، ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه، ده‌ره‌وه‌ی شێوه‌ی مه‌ئلوف. كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی جۆرێكه له ئازایه‌تی، داهینان و بوێری له كاركردنی هونه‌رییدا.
له زۆر شوێندا به‌رچاوومان ده‌كه‌وێت كه شێوه‌ی په‌یكه‌رێك له شێوه‌ی ئاسایی خۆی جیاواز بێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌مان پێنادات كه ئه‌م شێوه بینراوه شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراکتیانه بێت، چوونكه فۆڕمی پێشرت ئێمه ئه‌وه ده‌زانین كه شێوه‌ی ساده‌كراوه‌ی دوور له داسه‌پاندنی ده‌ربڕین و مانابه‌خشی كاری جیاوازیش ئه‌بسترهاكتیانه‌مان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كات، ره‌نگه زۆر له په‌یكه‌ری ئه‌وه‌ی كه نامه‌ئلووف و ساده‌كراوه‌ن رێچكه‌كانییان بچنه‌وه سه‌ر ئه‌بستراكت به‌لام به‌هۆی وابه‌سته‌بوونی كۆمه‌ڵێ رایه‌ڵه‌ی گوزارشت ئامێزی دیكه‌ش ده‌بن.
بۆیه كه‌سه‌یر بكه‌ین تێمای كاره‌كانی بێریڤان ده‌گۆڕێت بۆ رێباز و مه‌زهه‌بێكی دیكه‌ی هونه‌ری، هه‌ندێكجار له ده‌ربڕینخوازی مۆدێرن نزیك ده‌بێته‌وه، هه‌ندێ جاری دیكه له سوریالیزمی ده‌ربڕینخوازی، و هه‌ندێ فیگه‌ری ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌بستڕاكت.
پیكاسۆ به‌یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌ژمێردرێت كه رۆڵی زۆری هه‌یه له تێكشكاندنی شێوه‌ی
مه‌ئلوف له په‌یكه‌رسازییدا و وه‌زیفه گۆرین بۆ كه‌ره‌سته به‌كار هاتووه كانی له په‌یكه‌رسازیدا گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده داهێنه‌رانه كاری له‌سه‌ر فیگه‌ری ئیستاتیكییانه كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی كاتێك كوشنی پایسكیلێك له‌گه‌ڵ سوكانه‌كه‌یدا رێك ده‌خاته‌وه له شێوه‌یه‌كی دیكه‌دا و سه‌ری مانگایه‌ك نمایش ده‌كات، به‌مه‌ش تێكشكانی شێوه‌ی مه‌ئلووف
ده‌گۆرێت بۆ شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكتی ئیستاتیكی.
به‌جیا له پیكاسۆ هونه‌رمه‌ندانێكی زۆری دیكه له‌دوای ئه‌و توانیویانه كاری په‌یكه‌رسازی بكه‌ن وه‌ك فیگه‌ری ئه‌بستراكت به‌تایبه‌تیش (جیاكۆمیتی) كه كاره هونه‌رییه په‌یكه‌رسازییه‌كانی ده‌كه‌ونه خانه‌ی ئه‌بستراكتی ده‌ربڕینخوازییه‌وه.
زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌بستراكت خوازی جیهان باوه‌ڕیان وایه كه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌بستراكت په‌یوه‌سته به چه‌مكی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له نێوان حه‌قیقه‌ت و ماتڕیاڵ و به‌رهه‌م درووست ده‌بێت، كه هاوكاریانه له دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌ش و ساوه تایبه‌تانه‌ی كه له پانتایی فۆڕمێك ده‌رده‌كه‌وێت و هێزێك له گوزارشتی ناواخنی هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌رده‌بڕێت له میانه‌ی هاوسه‌نگ بوونی هێڵ و پانتایی و ره‌نگه‌وه، كه له‌وێڕا ده‌رهاویشته‌ی هه‌سته ناواخنییه‌كان شیته‌ڵ ده‌بن له پانتاییه‌كی فۆڕمی ساده‌كراوه، كه به‌هێزێكه‌وه ده‌رژێنه سه‌ر مه‌ساحه‌ی كاره‌كه و رواننی داگیرده‌كات و باوه‌ڕی پێدێنێت كه كارێكی ئیستاتیكی و پڕ چێژه.
له باوترین دۆخدا فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌بستراكت ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌مان پێبگه‌یه‌نێت كه ئه‌بستراكتی به‌هێز نزیكه له توانای ده‌ربڕینی جوانی و سه‌رسامكردنی هه‌ست و پێدانی چێژی بیننی، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر ئه‌و خه‌یاڵانه بكات كه وه‌زیفه ده‌به‌خشن به‌و شێوه و شتانه‌ی كه وه‌ك فیگه‌ری سه‌ره‌كی له فۆڕمی كاره‌كه‌دا دێته به‌ردیده‌نیمان.
ئه‌بسرتركت خۆی داده‌ماڵێت له شتی لاوه‌كی و گرنگی زۆرتر ده‌دات به هێل، چوونكه هێڵ ده‌رخسته و رێكخه‌ری ئه‌و چه‌مكانه‌یه كه پانتایی و ره‌نگ له هاوسه‌نگییدا دایده‌ڕێژن، ئه‌مه‌ش واده‌كات هێزی هێڵ له ده‌ربڕینی شێوه‌كاندا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت و یه‌كه‌یه‌كی كاریگه‌ر بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌مكی مانا له فۆڕمدا، مانا به واتا گشتگیریه‌كه‌ی نا كه له هونه‌ری ده‌ربڕینخوازییدا ده‌مانه‌وێت، به‌ڵكوو لێره به‌دوای مانای ساده‌كراوه‌یی ئه‌بستراكتی ده‌گه‌ڕێین كه توانا و هێزی ئیستاتیكی مه‌یسه‌ر ده‌كات له بینین‌دا، كه به لێكدانه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و رووتكردنه‌وه‌ی مانا خوازراوه‌كانی دیكه دێته ئاراوه .
كه ئه‌مه‌ش له كاره‌كانی بێریڤاندا به ڕوونی دیارن.
لێكدانه‌وه له روانیندا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شێوه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر مێشك له میانه‌ی خاڵه جێگری و هێڵه بزۆكه‌كاندا وامان لێده‌كات.