فازڵ میرانی*
دەستەواژەی دەسەڵاتخوازی مانای ئەرێنی یان بێلایەنی هەڵناگرێت کاتێک کە شیکردنەوە بۆ هەڵکەوتی فەرمانڕەوایی ڕاستەقینە دەکرێت بەبێ رتوشکردن و ئەویش لەخۆیدا رەنگدانەوەی چەمکی سەقامگیرییە، چونکە لەوانەیە چەمکی دەسەڵات لە حاڵەتی فەرمانڕەواییدا بە سەلامەتی دەرنەچێت و لەوانەیشە توشی نەخۆشی دەسەڵاتخوازی ببێت.
لەوانەیە هەردوکیان بە رێکەوت یان بەدەستی ئەنقەست بگەن بە دەسەڵات، کە باشترین نموونەی گەیشتنیش بە دەسەڵات کودەتا و هەڵبژاردنەکانە.
نموونە زۆرە، لە مێژووی نزیک و دووردا لەسەر ئەو دەسەڵاتانەی، کە بە کودەتا یان بە هەڵبژاردن هاتونەتە سەر حوکم. نموونەی ئەوانەی بە کودەتا هاتونەتە سەر حوکم و بە کودەتا لەسەر حوکم لادراون و کودەتاچیەکان هەڵبژاردنیان پڕاکتیزە کردوە، جا ئەگەر ڕاستگۆیی تێدا بوبێت یان بە درۆ بوبێت.
هەرچییەک بێت مێژوو پڕە لەو دەسەڵاتدارانەی، کە بە ڕێکەوت یان لە چوارچێوەی هاوکێشەیەکی حوکمڕانیدا هاتونەتە سەر حوکم و خۆیان لە شوێنێکی بەرز دۆزیوەتەوە یان نزیک بونە لە بڕیاردان و هەندێک جاریش ئەوانەی بە رێکەوت گەیشتونەتە سەر حوکم مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت لەو توانایەی هایانبوە لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی دەستکەوتەکانیان و هەندێک جاریش بە پێچەوانەش هەر راستە.
مەرج نیە یان بەزۆری ڕێگای گەیشتن بە دەسەڵات سەخت بێت، بەو مانایەی، کە هیچ پاساوێکی فکری و کرداری دروست نییە، وابکات گەیشتن بە دەسەڵات تێکەڵەیەک بێت لە تێکدانێکی پەکخراو، یان پیلان بۆ داڕێژراو یان ڕاوەدوونانی دەسەڵات بۆ سەندنی دەسەڵات لە خاوەنەکەی، مەگەر پارتی هیواخواز بەرنامەیەکی باشتر و نیازێکی ڕاستگۆیانەتری هەبێت، لەسەر ئەو بنەمایەی، کە دەسەڵات ئامرازێکە بۆ جێبەجێکردن نەک خۆشهیواییەک.
ئێمە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیدا بە پارتەکەشمانەوە هاتوینەتە سەر حوکم بەشێوەیەکی ئیئتیلافی لە ڕێگەی بزووتنەوەیەکی حزبی و سیاسی و بەرەنگارییەوە، بزووتنەوەیەکی سەخت و پڕ ماندووبوون و گرانبەها ڕووبەڕووی دەسەڵات بووینەتەوە. ئەوانە هەڵەن، کە پێیان وایە کاریگەری نێگەتیڤانەی ئەو دەسەڵاتدارانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە بیری کۆمەڵایەتی ئەو کەسانەن، کە لە دەسەڵاتی دواتردا بەشدارن یان بەخێرایی جەماوەرەکەیان. ئەمەش کێشەیەکی سایکۆلۆژییە، کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژی سەربەخۆ هەیە.
ئەم بابەتەی ئەمڕۆ دوو جۆر لەو کەسانە دەگرێتەوە، کە دەگەنە دەسەڵات، چینێک کە مێژوویەکی قوربانی حاشاهەڵنەگریان هەیە و چینێک، کە بە ئاسوودەیی گەیشتووە، و هەردووکیان کارتی جوڵاوی مەترسیداریان پێیە و ڕەنگە بە کەمتەرخەمی یان بە ئەنقەست کارتێکی هەستیارتر پشتگوێ بخەن و زیاتر پێویستیان بە پشتڕاستکردنەوە هەبێت، چونکە کاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە یان دەنگدەر یان دەنگدەر نین و تێکشکێندراون یان خەریکی هەڵگیرسانی ئاگرێکی ناوخۆیین لەسەر یەدەگێکی چینایەتی و بۆ چەند مەبەستێکی تێگەیشتوو.
ئەم پراکتیزەکردنە ڕێبەرێکی هەنووکەیی پێکدەهێنێت، کە لەخۆیدا بەڵگەیەکە بۆ دەسەڵاتخوازی.
ئەم مەسەلەیەش لە خۆیدا ئەو تێگەیشتن و قەناعەتە بە دەست دەهێنێت، کە چاندنی بیرکردنەوە بەبێ تۆوی دێموکراسی دەستکەوتێکی زیاتر و خێراترە و کەمتەرخەمی و پێشینە تەنیا لەو شتانەدایە، کە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییە دوورەکان و ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتی و یاساییانە پێشێل دەکات، کە گەرەنتی بنیاتنانی تاک و دەوڵەت دەکات.
بێگومان ئەمەش لە کاتێکدایە، کە مەترسی بۆ سەر هەمووان دروست دەکات.
نە ئەوانەی بە هەوڵی خۆیان گەیشتوونە بە دەسەڵات و نە ئەوانەی بە ڕێکەوت سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە لە بەرپرسیارێتی و لادانی ڕێڕەوەکە نابوردرێن. نە ئەوانەش بە قۆپیە لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە، تەنها ئەوانە نەبێت، کە بە هەوڵەکانیان سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە.
*بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان