سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ نووری مالیكی ده‌كات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز نووری مالیکی
ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی؛

بەبۆنەی سەرکەوتنی 18مین کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر