ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دواڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ ئەندرێ پلێنکۆڤیچ، سەرۆک وەزیرانی کرواتیا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە گۆردان رادمان، وەزیری دەرەوەی کرواتیا ئامادەی بوو، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کرواتیا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.