دوای 13 ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا دەستیان پێ کردەوە.
هێڵی ئاسمانیی تورکی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-01-2025، دوای 13 ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئیستەنبووڵ و دیمەشق بە کۆدی “تی کەی 846” دەستیان پێ کردەوە.
کۆی گشتی گەشتە ئاسمانییەکە بۆ دیمەشق، لە 349 گەشتیار پێک هاتوون و بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی سووری دوای چەندان ساڵ، لە ڕێگەی ئەو گەشتەوە گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
بەشێک لەو گەشتیارانەی کە لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ ئامادەبوون، خۆشی و ئاهەنگیان بە بۆنەی دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان نیشان دا.
هێڵی ئاسمانی تورکی لە 1ی نیسانی 2012ەوە بەهۆی شەڕی ناوخۆ گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا ڕاگرتبوو.
ڕۆژی 14ـی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووش، دوای 12 ساڵ باڵیۆزخانەی تورکیا لە سووریا کرابوویەوە.