له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 202 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره بگاته ئه‌و ئاسته.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 6920 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاكبوونه‌وه‌ی 104 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (690)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا: