سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ، سەرۆکی حکوومەتی بانگهێشتی قەتەڕ کرد.

بەشێکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی سووریا.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەڕ پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ لە یەکنزیکردنەوەی لایەنە کوردی و سوورییەکان نیشان دا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و مافەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.