سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکوومەتی تورکیا کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: “خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی ئەو ئاگرە تراژیدییەی کە لە بۆلوی تورکیا کەوتووەتەوە.”
هەروەها سەرۆکی حکوومەت ئاماژەشی بەوە داوە: “لەم کاتە سەختەدا، پرسە و سەرەخۆشیم ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان و گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەم.”