ئاگادارییه‌ك دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و کەمبوونی ئاستی بینین و تێکردنی بەفرێکی زۆر بە با و کڕێوە و خراپی کەشوهەوا، داوا له گه‌شتیاران و هاووڵاتیان ده‌كرێت ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت، جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سەرەڕای خاوێنکردنی شه‌قام و رێگه سەرەکییەکان و گۆرەپان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانی بەفر رامالینی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنی رێگاوبان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری دەروازەکەمان، پێویسته ره‌چاوی مه‌ترسی كه‌شوهه‌وا بكرێت،
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکرێت، بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران، یان بە پێچەوانەوە، ئه‌وانه‌ی له ئێرانه‌وه ده‌یانه‌وێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، تاکو بارودۆخەکە بەباشی ئاسایی دەبێته‌وه.