سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆ بووەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقاليی باشووری یەمەن کۆ بووەوە.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و یەمەن و گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئاراميی ناوچەکە.