به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/1/21 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بدات.
گرنگترين بواره‌كانى په‌يوه‌نديى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.