بزووتنەوەی حەماس لە کەناڵی تلگرامی خۆی ناوی 20 کەس لەو بارمتە ئیسرائیلییانەی ڕاگەیاندووە کە بڕیارەی ئەمڕۆ ئازاد بکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، یەکینەکانی عێزەددین قەسام (باڵی سەربازیی حەماس) لە کەناڵی تلگرامی خۆیدا ناوی 20 بارمتەی ئیسرائیلیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ئەو کەسانەی ناویان بڵاو کراوەتەوە و ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن. بەشێکن لەو 48 کەسەی لە دەست هێزەکانی حەماسدان.
هاوکاتیش ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە گرووپێک لە هێزەکانی خاجی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلە فەلەستینییەکان و بارمتە ئیسرائیلییەکان، لە باکووری غەززەوە بەرەو باشوور بەڕێ کەوتوون.
ڕۆژنامەی “شەرق”ی سعوودی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردەوە ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان دوای کاتژمێر هەشطی بەیانی و لە سێ شوێنی غەززەوە ئەنجام دەرێت.

