كارزان گلی – ههولێر
دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە لەناو پەرلەمانی توركیا تەوقەی لەگەڵ پەرلەمانتارەكانی دەم پارتی كرد، ئیدی قۆناغی پرسی چارەسەری هاتەبەرباس، پاشان عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە، لە پەیامێكی مێژووییدا داوای لە پەكەكە كرد چەك دابنێن و پەكەكەش لە هەنگاوی یەكەمیدا بەشێوەی سیمبولی چەند چەكدارێكیان چەكەكانیان سووتاند. لەناو پەرلەمانی توركیا كیمیسیۆنێكی تایبەت بە ناوی (پاڵپشتی میللی و برایەتی و دیموكراتی) بۆ ئەو پرسە دروست بوو، بەڵام هەنگاوەكان سستی پێوە دیارە و دانیشی پێدا دەنێن.
كۆمیسیۆن، كە لە ٥١ پەرلەمانتاری سەر بەپارتەكانی توركیا پێكهاتووە، لەگەڵ چین و توێژەكانی ناو كۆمەڵگەی توركیا گفتوگۆیان كرد و لەناو پەرلەمان داوەتیان كردن، بەڵام پڕۆسەكە سست بووەتەوە و گفتوگۆكان راوەستاوە. تاوەكوو ئێستا كۆمیسیۆن ١٢ كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و ٩١ كەسیش داوەت كراوە و قسەی لەسەر پڕۆسەكە كردووە، نوعمان كورتوڵمووش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیاش سەركردایەتی پڕۆسەكەی كردووە.
پەرلەمانتارەكانی دەم پارتی و ئاكەپە، دان بەوەدا دەنێت پڕۆسەكە سسچت بووە و بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆكارێكیان هەیە.
نیگەرانی دەسەڵات لە چییە؟
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی (بی بی سی) توركی، دەسەڵات دوو نیگەرانی هەیە، یەكەمیان بابەتی سووریایە، واتە رۆژئاوای كوردستان. دەسەڵات پێیانوایە هەسەدە درێژكراوەی پەكەكەیە و دەبێت بچنەوە سەر وەزارەتی بەرگری سووریا، بەڵام هەسەدە رەتی دەكاتەوە بەو مەرجانەی بۆیان دانراوە بچنە سەر وەزارەتی بەرگری.
نیگەرانی دووەم، بابەتی چەكدانانی پەكەكەیە، ئەوان داوا دەكەن پەكەكە بەتەواوی چەك دابنێت و ئەوەی لە ١١ی تەمووز ئەنجامیاندا، كە بەشێوەیەكی سومبولی چەكیان فڕێدا دەبوایە دوای ئەو هەنگاوە بە چەند مانگێك بەتەواوی چەك دابنێن، چونكە سەرۆكەكەیان ئەو داوایەی كردووە و دەبێت پێوەی پابەند بن.
نوعمان كورتولمووش، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەڵێت: ”بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی یاسایی كار بكەین و یاسا دەربكەین، پێویستە وەكوو پەیدانی پایسكیل بین، هەردوو پێمان بجولێنین، ئێمە توانیومانە لەماوەی چەند رۆژێك كارەكانمان بكەین، بەڵام پەیدانەكەی تریش دەبێت كاری پێبكرێت و پەكەكە چەكدابنێت، بەڕاستی نازانم تەنیا پەرلەمان پەیدان لێبدات.“
ئەم گوتانەی كورتولمووش پێمان دەڵێت، سستی بە قۆناغی پڕۆسەی ئاشتییەوە دیارە و بەڕوونیش باسی لێوە دەكرێت.
داواكارییەكانی دەم پارتی چین؟
دەم پارتی داوا دەكات، پەلە بكەن لە دەركردنی یاسا بۆ قۆناغی چەكدانانی پەكەكە، بۆیە لەرێگەی وتەبێژەكەیانەوە دەڵێن، سستی بەكارەكانی كۆمیسیۆنی پەرلەمان دیارە.
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، دان بەوەدا دەنێت پڕۆسەكە سستی پێوە دیارە، هۆكارەكەشی ئەوەیە بڕوایان بە یەكتری نییە، واتە متمانە بوونی نییە. هەروەها داوا دەكات لیژنەیەك لەو كۆمیسیۆنەی پێكهێنراوە بچنە ئیمیڕاڵی و سەردانی ئۆجەلان بكەن و بۆچوونی ئەو لەبارەی قۆناغی پرۆسەی ئاشتی وەربگیرێت، بەڵام بەگەرمی پێشوازی لەو داوایە نەكراوە، ئەگەرچی ئاكەپە و مەهەپە لارینەبوونی خۆیان راگەیاندووە، بەڵام بەكردار هیچیان نەكردووە.
دەم پارتی، داوا دەكات لە ١٠ مادەدا یاسایەك دەربچێت و لێبوردنی گشتی بۆ چەكدارانی پەكەكە دەربچێت و بتوانن بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی. هەروەها چارەنووسی سەركردەكانی پەكەكەش دیاری بكرێت. جیا لەوەش، چەند داواكارییەكی تریان هەیە وەكوو، لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیانی سیاسی و هەروەها گۆشەگیركردنی سەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت و رێگە بدرێت كەسایەتی سیاسی و رۆژنامەنووس و پارێزەرەكانی بەردەوام بتوانن بیبینن.