پۆلیسی ویندزۆر لە کەنەدا، دۆزینەوەی تەرمی شیلان شەهبازیان دوای دوو مانگ لە ونبوونی ڕاگەیاند.
پۆلیسی ویندزۆر ڕایگەیاند، تەرمی شیلان شەهبازی تەمەن 26 ساڵیان دۆزیوەتەوە کە زیاتر لە دوو مانگ بوو بێسەروشوێن بوو، پۆلیس لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە پشتڕاستیکردەوە کە “لێکۆڵەران گومان ناکەن هیچ تاوانکارییەک بەرانبەر شیلان کرابێت.
پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، شیلان شەهباز دوایین جار لە 4ـی کانوونی دووەم لە نزیک یەکتربڕی شەقامی هورۆن چێرش و ڕیڤەرساید درایڤ وێست، بینرا، هاوڕێکانیشی بەکچێکی زیرەک و ماندوو و میهرەبان وەسفیان کردووە.
کیم لام، خاوەنی جوانکاری کیمز نایلز ئەند سپا کە شیلان نزیکەی ساڵێک کاری تێدا کردووە، دەڵێت “ئەو کەسێکی میهرەبان بوو، دڵخۆش بوو کە لە کەنەدا بوو، ژیانێکی نوێی لە کەنەدا دەستپێکردبوو.
پۆلیسی ویندزۆر دەڵێت: بیرکردنەوەکانمان لەگەڵ بنەماڵە و ئازیزانی خاتوو شەهبازیاندایە، داواکارین لەم کاتە سەختەدا ڕێز لە تایبەتمەندییان بگیرێت.