لە کلیپێکی تراژیدیدا، دایکێکی ڕوسی له ناكاو باز دەداتە ناو گومێکی سەهۆڵیه‌ند و دواتر دیار نامێنێت .
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی بازدان بۆ ناو کومێکی سەهۆڵیه‌ندان، كە هەموو ساڵێکدا وه‌ك بۆنه‌و سازكردنی ڕێ‌و ڕەسمێکە بۆ هاوڵاتییه مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسیەکانی ڕووسیا.
به گوێره‌ی بیر‌و باوه‌ری ئه‌و هاوڵاتییه مه‌سیحیانه، هەموو سالێك ئاور لەم ڕۆژە پیرۆزه ده‌ده‌نه‌وه و له‌و بروایه‌دان هەر کەسێک سێ جار لەم ڕۆژەدا خۆی نغرۆی ناو ئاو بكات، لە گوناهەکانی پاک دەبێتەوە.
شایه‌نی باسه “ئانا” ئوسکۆڤا، خەڵکی وڵاتی روسیا کاری پارێزەره و تەمەن چل ساڵان و دایکی دوو منداڵ، لەپێش هاوسەر و مندالەکانی باز دەداتە ناو چاڵە سەهۆڵەکە و نغرۆ ده‌بێت و بۆ هەمیشە ون دەبێت و تەرمەکەی تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هاوسەرەکەی هەوڵی ڕزگارکردنی دەدات، بەڵام بێ هوده نەیتوانی بیدۆزێتەوە.. دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ساڵانە هۆشداری دەدەن لە مەترسی به‌جێگه‌یاندنی ئەم ڕێوڕەسمە ئاینییە، چونكه ساڵانە له ناودارترین شوێنەکانی ڕووسیا لەم بەروارەدا ئەو جۆرە کونانە لە ڕووبارە بەستووەکاندا دەکەن و ئاهەنگی جەژنی ئیپیفانیا دەگێڕن .